لە سێ شاری ئەوروپا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا لە شارەکانی بەرلین، کاسڵ و گراز چالاکی ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا لە شارەکانی بەرلین، کاسڵ و گراز چالاکی ئەنجامدرا.
بەرلین
لە بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی هەندێک لە شۆڕشگێڕانی ئەنتەرناسیۆنالیستی لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا چالاکی خوێندنەوە و شرۆڤەکردنی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕیوەچوو.
لە چالاکیەکەدا ژنە ئەنتەرناسیۆنال گیسلا ناتور قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و ئاماژەی بەوەکرد؛ گۆشەگیری ئیمراڵی بەسەخترین شێوەی دژە-مرۆڤایەتییانە بەردەوامە و ٤٣ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نیە.
کاسڵ
لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا بە هەڵواسینی وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆڵانەکانی ئەو شارەدا بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' پیلانگێڕی نێونەتەوەی شەرمەزارکرا.
گراز
لە شاری گرازی نەمسا، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد، بە بەشداری پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی مێردین، کاموران تانهان چالاکییە- کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و باس لە پیلانگێڕی نێونەتەوەی کرا و ئامادەبووان پیلانگێڕییەکەیان شەرمەزار کرد.