لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە جیهان سزای لەسێدارەدان هەڵکشاوە، بەتایبەتی لە ئێران
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ساڵی رابردوو لە جیهاندا هەزار و ١٥٣ کەس لە سێدارەدراون. ئەوەش بەرزترین ژمارەی ١٠ ساڵی رابردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ساڵی رابردوو لە جیهاندا هەزار و ١٥٣ کەس لە سێدارەدراون. ئەوەش بەرزترین ژمارەی ١٠ ساڵی رابردووە.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ رۆژی چوارشەممە راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، کە بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان زیادی کردووە.
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەوەی خستەڕوو کە لە سەرتاسەری جیهان زۆرترین ژمارەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لە چینە، بەڵام پەیوەست بەوە هیچ تۆمار و ئامارێک بەردەست نیە. لە چین لەسێدارەدان وەک نهێنی دەوڵەتە و بە شاراوەیی دەهێڵدرێتەوە، هەر چەندە لە راپۆرتی ساڵانەدا هەژماریش نەکرابێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چین چەند هەزار کەس لەسێدارەدرابن.
بەگوێرە راپۆرتەکە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە ئێران ٨٥٣ کەس، لە سعودیە ١٧٢، لە سۆمال ٣٨ و لە ئەمریکاش ٢٤ کەس لەسێدارەدراون.
بەگوێرەی ئەو ئامارە لە کۆی ئەو ژمارەیە لەسەدا ٧٤یان لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارەدراون.
هـ. ب