لە شاری بۆن بە چالاکییەک هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ناوچەی مونسترپلاتزی شاری بۆنی ئەڵمانیا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و پانکارتی "کوردستان بپارێزین" و "وەرن بۆ جەنگی ئازادی" بەرزکرانەوە. لە چالاکییەکەدا جەماوەری گەل بێ ناوبر دروشمی "بکوژ ئەردۆغان"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا"یان دەوتەوە.

سەرەتای چالاکییەکە بە خۆلەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. لەو چالاکییەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا و داوای پشتیوانی کرا.

لە چالاکییەکەدا گوێ لە پەیامی شەڕڤانێکی ڕۆژئاوا گیرا.

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "بکوژ ئەردۆغان" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.