لە شاری برێمن کوشتنی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا
لە شاری برێمنی ئاڵمانیا کوشتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا داوا کرا کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پەدەکە هەڵوێست نیشان بدرێت.
لە شاری برێمنی ئاڵمانیا کوشتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا داوا کرا کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پەدەکە هەڵوێست نیشان بدرێت.
لە شاری برێمنی ئاڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکەی دەوڵەتی تورک کە لە 23 ی ئاب بە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کرانە ئامانج و ژیانیان لەدەستدا چالاکی ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی برێمن بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا کۆمەڵکوژی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا و داوا کرا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێست نیشان بدرێت.
لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکەدا ژیانیان لەدەستدا بوو بە بەرزکردنەوەی پانکارتی "لە دژی خیانەت و داگیرکاریی کوردستان بپارێزە" و بە وتنەوەی دروشمی "ژنان، ژیان، ئازادی"، "ئاڵمانیا هاوکاریی دەکات، تورکیاش بوردومان دەکات" بەرز کرایەوە.
"ئەم خیانەتە کۆتاییان پێدەهێنێت"
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد، ئیسحاق یڵماز بانگی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە ڕێگەی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردووتەوە و وتی: "دەمانەوێت لێرەوە پێتان بڵێین ئەم خیانەتە کۆتاییتان پێ دەهێنێت، خیانەت لە مێژوودا قەد سەرکەوتوو نەبووە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کوردستان داگیر بکات. بەرخۆدانی 40 ساڵەی گەریلا نیشانیدا کە دەوڵەتی تورک شکستی هێناوە و لە پلانە داگیرکارییەکانی سەرکەوتوو نابێت، ماوەی 40 ساڵە شەڕێکی گلاو و بێ ئەمان لە چیاکانی کوردستان لە دژی داگیرکاریی بەڕێوەدەچێت. ئەگەر ئەمڕۆ سەرۆک ئاپۆ لە چارەسەرکردنی کێشەی کورددا موخاتەب وەرنەگیرێت، لەداهاتوودا مۆخاتەبێک نابینێت."
چالاکییەکە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک بەناوی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان (کۆن-مەد)وە کۆتایی هات.