لە شاری برێمن-ئاڵمانیا ٤ی نیسان پیرۆز کرا

کوردانی دانیشتووی شاری برێمنی ئاڵمانیا، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی سێڤێ، یادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان پیرۆز کرد.

٤ی نیسان برێمن

پیرۆباییەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی سێڤێ ڕێکخرا بوو، منداڵێکی زۆر بەشدارییان تێیداکرد و ژنانیش گۆرانیان وتەوەوە و سەمایان کرد.

هەدیە ئاکسۆی لە پیرۆزباییەکەدا قسەی کرد و وتی کە بۆ یەکەمجار دوای گرتنی ڕێبەری گەلی کورد بەشداری لە ئاهەنگی پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد دەکات، و زۆر دڵخۆشم. دایکە سەلیم ئەندامی کۆنگرەی ستار لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد لە پرسەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ئازادیی ژنان.

دواتر ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی سێڤێ سترانیان بۆ دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئامادەیان کردبوو پێشکەیان کرد و مەراسیمەکە بە سەما گێڕان کۆتایی هات.