لە شاری لۆزان چوار شەهیدی ڕێگەی ئازادی بەڕێزدارییەوە یادیان کرایەوە
لە مەراسیمێکدا لە شاری لۆزان یادی چوار گەریلای ئازادی کوردستان کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون کرایەوە.
لە مەراسیمێکدا لە شاری لۆزان یادی چوار گەریلای ئازادی کوردستان کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون کرایەوە.
شەهیدان ئیبراهیم خەلیل ئاتلی (شیناسی) لە ١٦ی ئەیلولی ١٩٩١لە چەولیگ، ئومو جیهات ئاتلی (رەوشەن ئامەد) لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٦ لە زاگرۆس، زولفیە بین بیر (ڕۆشنا عەگید) لە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە ڕۆژئاوا و بێریڤان ئۆناڵ (ئارارات زەرەزان) کە لە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون، لە شاری لۆزانی سویسرا بە مەراسیمێکی ڕێزلێنان یادیان کرایەوە.
لەمەراسیمی یادەکردنەوەکەدا زۆرێک لە کوردستانیانی دەوروبەر و نوێنەرانی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە، موسا فارس ئۆغلاری لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی شاری لۆزانەوە تێدا بەشدارییان کرد. لە یادەکەدا وێنەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرابوون. یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆیادی شەهیدانی ئازادیی دەستی پێکرد.
مستەفا قاراهان نوێنەری کۆماو قسەی کرد و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان کرد و وتی: "شەهیدان گیانی خۆیان لەپێناو ئازادی گەلەکەیان بەختکرد" لە مەراسیمەکە ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە ٢٣ی ئاب لە سلێمانی کوژران، ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی هەپەگە عەلی دینجەر (ئۆرهان جیهات بینگۆڵ) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیادا شەهید بوو و تەکین گۆیی (عیسمەت ئونڤەر) کە لە ١٩ی ئاب لە قامیشلۆ شەهید بوو بە بیر هێنرانەوە.
موسا فارس ئۆغلاری قسەی کرد و سەرنجی بۆ هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە شەهیدان ڕاکێشا و لەبەرامبەردا ئاماژەی بە خیانەتی پەدەکە دا و وتی: "هۆکاری شەهیدبوونەکانی ئەم دواییە خیانەتی پەدەکەیە. پێویستە گەلی کورد لە دژی خیانەتی پەدەکە هەڵوێستی هەبێت."
هەروەها بنەماڵەی شەهیدان بەڵێنیاندا کە هەمیشە بەردەوام دەبن لەسەر ڕێبازی شەهیدان و لەو پێناوەدا تێکۆشانیان پەرە پێدەدەن.
مەراسیمی بەبیر هێنانەوەکە بە فیلمێک دەربارەی شەهیدان و وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی هات.