لە سودان لافاو دروست بوو: هەزاران ماڵ ژێرئاوکەوتن

لە سودان رۆژی شەمە بەهۆی بارانێکی بەلێزمە، لافاو دروست بوو و بە هەزاران ماڵ ژێرئاوکەوتن.

لە خورتومی پایتەخت بەهۆی لافاوەوە شارەکە ژێرئاوکەوت.

بەپێی ئاژانسی سونا، بەهۆی لافاوەوە لە شاری ئاتبارا ژمارەیەک خانوو رووخان.

بەپێی نوسینگەی کۆردیناسیۆنی کاروباری مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە ٨ شار باران باریوە و لافاو دروست بووە و ئەوەش کاریگەری لەسەر ژیانی ١٢ هەزار کەس دروست کردووە. رێکخراوەکە باسی ئەوەی کرد، لانیکەم ٨٠٠ خانوو رووخاون و زیان بەر ٤٤٠٠ خانوو کەوتوە.

ساڵی رابردوو لافاو کاریگەری لەسەر ٨٣٠ هەزار کەس و ١٦٦ هەزار خانوو دروست کردبوو. حکومەت بەو هۆیەوە سێ مانگ دۆخی نائاسایی راگەیاندبوو. روباری نیلی شین پڕ ببوو.

ف.ق