لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی لوزێرن، بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن)، کوردستانیان لە بەردەم بەهنهوفپلاتز کۆبوونەوە و چالاکییەکیان ئەنجامدا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
لە چالاکییەدا دروشم دژی هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ داگیرکەران وترایەوە و دواتر سارینا کارا بە زمانی ئەڵمانی بە ناوی تەجەشە و تێکۆژن ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کوشتنی ھاوڵاتیانی مەدەنی کراوە و تێیدا ھاتووە، "لە ڕۆژئاواش دەوڵەتی تورکی فاشیست لە ھەوڵی ئاژاوە گێڕیدایە. بە هێرش و شێوازی شەڕی تایبەتی دژی ژنان، هێرش دەکاتە سەر تێکۆشانی ژنان و ڕاگەیاندنی ئازاد. ڕۆژی ٢٣ی ئاب دەوڵەت تورکی فاشیست بە پشتیوانی پەدەکە هێرشێکی ئەنجامدا و بە ھۆیەوە کارمەندێکی ژن تیڤی بە ناوی نەجمەدین فەیسەل شەهید بوو، پەیامنێرێکیش بە ناوی دەلیلا عەگید بریندار بوو، ئێمە ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین، هێرشەکان لە دژی ڕاگەیاندنی ئازاد ئیدانە دەکەین.
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
ژ.ن