بە دیمەن

لە سیدنی کورد و گەلانی دیکە چالاکییان ئەنجامدا

بە بۆنەی "ڕۆژی جیهانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ" کە لە ساڵی ٢٠١١ لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاگەیەندرا، کورد و نوێنەرانی گەلانی جیاواز لە شاری سیدنی پایتەختی ئوسترالیا چالاکییان ئەنجامدا.

ڕۆژی جیهانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ

چالاکییەکە لەلایەن پارتی سەوزەوە ئامادە کرابوو. چالاکوانانی کورد، باسک، شیلی، بەنگلادشی، پێکهاتەی لاوۆ ئەندۆنزیا و شخی هێندوستان بەشداریی چالاکییەکە بوون.

سیناتۆری پارتی سەوز دەیڤد شۆبریج لە مەراسیمەکەد پشتیوانی خۆی لە تێکۆشانی گەلی کورد و خەباتی گەلانی دیکە دەربڕی.

نوێنەرانی کۆمەڵگاکانی دیکە مافی قسەکردنیان وەرگرت و باسیان لە بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێ لە وڵاتەکانیان و تێکۆشانیان لە دژی ئەو بارودۆخە کرد.

هەروەها عیسمەت تاشتان کاندیدی پارتی سەوز لە ئەنجومەنی شارەوانی بالمەین، لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێ لە کوردستان لەلایەن دەوڵەتەوە، بەتایبەت ئاماژەی بە ساڵانی ١٩٩٠کرد کە بە هەزاران گوندی کوردان سوتێنراون و زیاتر لە ١٧ هەزار کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندران، ئەشکەنجە و بێسەروشوێن کران و وتی: "سەبارەت بەو کارەساتەەوە دایکانی شەممە ماوەی ٣٠ ساڵە بە چالاکییەکانیان داوای چارەنووسی ئەو بیسەروشوێن کراوانە دەکەن و ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە هەتا ئێستا درێژەی هەیە.

لە کۆتایی قسەکانیدا تاشتان تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی ڕەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: " لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕێگەی پێنادرێت لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی دیدار بکات و ڕێگری لە هاتنەدەرەوەی هەر جۆرە زانیارییەک لەسەر بەڕێزیان دەکەن."