لە تەقینەوەیەکدا لە مادرید ٢کەس گیانیان لەدەستدا
لە شاری مادریدی پایتەختی ئیسپانیا لە باڵەخانەیەکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا. بەهۆی تەقینەوەکە بیناکە بە تەواوی کاول بوو و ٢کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.
لە شاری مادریدی پایتەختی ئیسپانیا لە باڵەخانەیەکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا. بەهۆی تەقینەوەکە بیناکە بە تەواوی کاول بوو و ٢کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی بەهێز، ناوەندی شاری مەدریدی پایتەختی ئیسانیای هەژاند كە دزەكردنی غاز لە یەكێك لە باڵەخانەكان، هۆكارەكەی بوە.
سەرۆكی شارەوانیی مەدرید بە میدیاكانی ڕاگەیاندوە، لە تەقینەوەكەدا، جگە لە زیانە مادییەكان، لای كەمی دوو كەس گیانیان لەدەست داوە و چەندانیدیكەیش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش كردوە، لێچوون و دزەكردنی غاز لە یەكێك لە باڵەخانەكان، هۆكاری تەقینەوەكە بوە.
ک-ش