لە تۆرۆنتۆ هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا
کوردانی دانیشتووی تۆرۆنتۆ هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لە سلێمانی شەرمەزار کرد، کە تێیدا ٢ ژنە ڕۆژنامەنووس ژیانیان لەدەستدا.
کوردانی دانیشتووی تۆرۆنتۆ هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لە سلێمانی شەرمەزار کرد، کە تێیدا ٢ ژنە ڕۆژنامەنووس ژیانیان لەدەستدا.
کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، لە چالاکیەکدا هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە سلێمانی شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامدا ٢ژنە ڕۆژنامەنووس ژیانیان لەدەستدا.
لە چالاکییەکەدا دژی داگیرکارییدا پانکارت بەرزکرایەوە و ڕاگەیەندرا کە هێرشەکە نەک تەنها دژی ڕۆژنامەنووسان بووە بەڵکو دژی دەنگی ئازادی گەلی کورد بووە.
لە بەیاننامەکەدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری دوو شەهیدی بوردومانەکە کرا و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان کرا.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە دەوڵەتی تورک بەردەوام هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، شۆڕش و دەستکەوتەکانی، بەڵام هەرگیز لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەلی کورد سەرکەوتوو نەبووە.
هەروەها کوردانی تۆرۆنتۆ هاوکارییەکانی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزارکرد و ڕایانگەیاند کە درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن و مەشخەڵی ڕۆژنامەنووسان بەرز ڕادەگرن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندرا کە ڕووی ڕەشی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، بۆ هەموو جیهان ئاشکرا دەکەن.