لە تۆرۆنتۆ پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و ھێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کران

لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، شەرمەزار کرا.

سەدان کەس لە بەردەم پەرلەمانی ئۆنتاریۆ کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان بەرامبەر پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا دەربڕی.

دوای ئەوەی لەبەردەم پەرلەمان ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە، چالاکوانان کە ژمارەیان نزیکەی ٤٠٠ کەس بوو، دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

لە چالاکییەکەدا چەندین لافیتە بەرزکرایەوە، کە ئاماژەیان بە تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک دەکرد، ھەروەھا داوای داخستنی کایەیی ئاسمانی بەڕووی تورکیا کرا.

چالاکوانان لە بەردەم پەرلەمانەوە بەرەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕێپێوانیان کرد و چوونە نێو قەرەباڵغترین شوێنی شارەکە.

ھاوکات لە چالاکییەکەدا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرا و هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا و جەختیشکرایەوە ئەو تێکۆشانە بەردەوام دەبێت.