لە تۆرێنتۆ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

لە شاری تۆرۆنتۆی پایتەختی کەنەدا ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا کاروانێک بە بەشداری سەدان کەس بەڕێوەچوو. دوای کاروانەکە، لە ئاهەنگەکەدا خاوەنداری لە ڕۆحی بەرخۆدانی گەریلا کرا و خولەکێک ڕێزگیرا لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان.

لەسەر ناوی ژنان و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر پەیامەکان خوێندرانەوە. دەستنیشانیان کرد کە تێکۆشانی ئێستای شەڕڤانانی ئازادی لە جیهاندا نموونەی نییە و دەبێت لە مێژوودا بە پیتی زێڕین بنووسرێت. هەروەها تێکۆشانی زیندانیانی ئازادی کە بە ڕۆحی کەمال، خیری و مەزلوم تێدەکۆشان دەکەن سلاو کرا.

گەلی کوردی دانیشتووانی تۆرۆنتۆ بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد. ئاهەنگەکە بە هەلپەرکێ، و بەرزکردنی دروشم بەردەوام بوو.