لە ڤیەننا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ١٨ ناونیشان و ١٤ کەس دەستگیرکران
دوای ئەوەی لە ٢ی تشرینی دووەمدا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ١٨ ناونیشان و ١٤ کەس دەستگیرکران.
دوای ئەوەی لە ٢ی تشرینی دووەمدا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ١٨ ناونیشان و ١٤ کەس دەستگیرکران.
بەپێی لێدوانی پۆلیسی نەمسا لە ٦ جێگا هێرش ئەنجامدراوە. سباستیان کورز سەرۆکوەزیری نەمسا وتی، "هێرشەکان تیرۆریستی و قێزەونن".
لە هێرشەکاندا ٣ کەس کوژران، یەکەم قوربانی کەسێکی مەدەنی بوو و دووەمیش ژنێک بوو.
شەرۆکی شارەوانی ڤیەننا ڕایگەیاند، ١٤ کەس بریندار بوون کە دۆخی ٦ کەسیان خراپە.
هێرشبەرێک لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. وەزیری ناوخۆ باسی ئەوەشی کرد کە هێرشبەری دووەم نادیارە .
ف.ق