لە ئارهوس جۆش و خرۆشی نەورۆز

لە شاری ئارهوسی دانیمارک نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا.

لە شاری ئارهوس نەورۆز بەشێوەیەکی شکۆدار پیرۆزکرا. لە پیرۆزباییەکەدا کە بە هەزاران کەس بەشداربوون، نوێنەرانی یەنەکە و پێشڤەرۆش ئامەدەبوون.

بەرنامەی مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر لە سەرناوی کۆنگرەی ستار نەزاهەت عيفرین، لەسەرناوی پەیەدە ساڵح عەفرین، نوێنەری یەنەکە وشیار، نوێنەری پێشڤەرۆ جیگەر و لە سەر ناوی بنەماڵەی شەهیدانیش حەنیفە عەفرین وتەیان پێشکەش کرد.

لە وتارەکاندا جەخت لە سەر ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەر سیاسی پرسی کورد کرایەوە و داواکرا ئەو هەڵمەتەی بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێکردووە بەرفراوانتر بکرێت.

هۆزان خەجێ، هۆزان کاوە، دلۆڤان و جیهان کلیچ چوونە سەر ستەیج و بە گۆرانییەکانیان جۆش و خرۆشی مەراسیمەکەیان زیاتر کرد.

هـ . ب