لە ئاتینا یادی شەهید سینان و شەرڤان کرایەوە

بە پێشەنگایەتی (تەجەشە) لە ئاتینا یادی شەهید سینان دەرسیم و شەرڤان کارادەنیز کرایەوە.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە)، یادی ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری هەبەدەهە و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری هەپەگە سینان دەرسیم (دالۆکای شانلی) کە لە ٢٧ی تیشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا بەهۆی هێرشی ئاسمانی دەولەتی تورک داگیرکەر شەهید بوو و ئەندامی پارتی کومۆنیست، مارکسیست، لێنینیست شەرڤان کارادەنیز (عوسمان نوری ئۆجاکلی) کە لە ١٢ حۆزەیرانی ٢٠٢٣ دا لە هێرشێکی هەوایدا شەهید بوو کردەوە.

لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە شاری ئەتینا بە خولەکێک ڕێزگرتن یادی هەردوو شەهیدەکە کرایەووە.

ئازاد ئامەد لەسەر ناوی ناوەند مافی قسەکردنی وەرگرت و باسی ڕۆڵی شەهیدانی کرد لە تێکۆشانی ئازادیدا.

دوابەدوای وتارەکان پەیامی حیزب و تەڤگەرەکانی مەڵکەپە، دەکەپە/بۆک، تیککۆ، تکەپە-مل و مەکەپە خوێندرایەوە.

پاشان فیلمێک لەسەر ژیانی شەهیدان نمایشکرا. مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهیدانی شۆڕش نامرن" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.