لە ئەدینبورگ یادی هەردوو ڕۆژنامەوان 'گوڵستان و هێرۆ' بەرز ڕاگیرا
مەراسیمی یادکردنەوەی ڕۆژنامەوانان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ئەدینبورگ ڕێکخراو و لە مەراسیمەکەدا دیجلە تارا وتی: "گوڵستانمان لێ ڕۆشت، بەڵام بە هەزاران گوڵستان دێنە ئاراوە."
مەراسیمی یادکردنەوەی ڕۆژنامەوانان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ئەدینبورگ ڕێکخراو و لە مەراسیمەکەدا دیجلە تارا وتی: "گوڵستانمان لێ ڕۆشت، بەڵام بە هەزاران گوڵستان دێنە ئاراوە."
بۆ یادکردنەوەی هەردوو ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندی ئازاد 'گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین' کە لە ٢٣ی ئابدا لە ناوچەی سەیدسادقی سلێمانی لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید کران، مەراسیمێک لە لایەن ئەنجومەنی گەلی کورد لە ئەدینبورگەوە ڕێکخرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد، لە مەراسیمەکەدا گوڵ دانرا و مۆم بۆ یادی شەهیدان داگیرسێنرا.
'دەوڵەتی تورک ترسی لە تێکۆشانی ژنی کوردە'
لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لە ئەدینبورگ دەرسیم بیلیر کە هاوڕێی ژیانیی شەهید گوڵستان تارا بوو قسەیکرد و وتی: "ژنانی کورد لە سایەی تێکۆشانی خەباتکاریی و وەرچەرخانی کۆمەڵایەتیبوونەوە لەم ٤٠ ساڵەی دواییدا لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا جێگەیەکی سەنگینیان هەیە. ئەوەی دەوڵەتی تورکی ترساندووە، ئەم تێکۆشانەی ژنانی کوردە. هەربۆیە بە شێوەیەکی ترسنۆکانە و نامەردانە خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد بە ئامانج دەگرێت."
'ئازارمان سەختە، سەرمان بڵندە'
لە مەراسیمەکەدا بە شێوەی ئۆنلاین دیجلە تارای خوشکی شەهید گوڵستان تارا بەشداربوو، وە لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد گوڵستان تارا وەک ژنێکی شۆڕشگێڕ و خەباتکاری کوردستان جێگەی خۆی لە دڵی گەلی کورددا گرت و وتی: "ئازارامان سەختە، بەڵام سەرمان بڵندە. گوڵستان تارا بوو بە تێکۆشەرێکی بە حورمەت. گوڵستان بە چاوی کامێراکەیەوە بووە دەنگی گەلێک کە سەرکوت دەکرێت، هەر بۆیە ئەوییان تیرۆرکرد.ئەو تیرۆرکردنە شەرمەزار دەکەین. گوڵستانمان لێ رۆشت، بەڵام هەزاران گوڵستان جێگەی دەگرن."
هەر لە مەراسیمەکەدا زەینەل چەتین هاوڕێی گوڵستان تارا قسەیکرد و لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا گوڵستان تارا بە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی'یەوە تاریکایەتی رەواندووەتەوە بۆیە بوو بە جێگەی ترسی دەوڵەتی تورک و زۆر بە نامەردانە لەگەڵ هەڤاڵەکەیدا تیرۆر کران.
دواتر ئەڤین هێرشی هاوڕێ خەباتی گوڵستان تارا و هیرۆ بەهادین هەڵبەستێکی لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەردوو ڕۆژنامەوانی شەهید خوێندەوە.
لە کۆتاییدا بە ناوی تەڤگەری ئازادییەوە دارا حسێن قسەیرکرد و هێرشی سەر هەردوو ڕۆژنامەوانی شەرمەزارکرد.
یادکردنەوەکە بە پیشاندانی سینەڤیزیۆنێک لەسەر خەباتی هەردوو شەهید کۆتاییهات.