لە ئەفغانستان ٢ ژنە دادوەر تیرۆر کران

لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان ٢ دادوەری ژنی ئەندام لە دادگای باڵا لە هێرشێکی چەکداریدا تیرۆر کران.

ئەحمەد فەهیم قویم وتەبێژی دادگای باڵای ئەفغانستان رایگەیاند، "بە داخەوە لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ٢ دادوەری ژن گیانیان لە دەستداوە و شۆفێرەکەشیان بریندار بووە".

راشیگەیاند، ئەو ژنە دادوەرانە لە بەیانیی ئەمڕۆدا و لە کاتێکدا دەڕۆیشتن بۆ سەر کارەکانیان کراونەتە ئامانجی ئەو هێرشە.

فیردەوس فەرامەرز وتەبێژی پۆلیسی کابول رایگەیاند، هێرشەکە کاتژمێر ٠٨:٣٠ بە کاتی کابول و لە ناوەڕاستی شارەکەدا روویداوە.

بەپێی سەرچاەوکانی دادگای ئەفغانستان، زیاتر لە ٢٠٠ ژنە دادوەر لە دادگای باڵای ئەفغانستاندان.

لە چەند هەفتەى رابردوودا چەندین رۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەفغانستان کراونەتە ئامانج و تیرۆر کراون.

بەرپرسانی ئەفغانستان بزووتنەوەى تالیبان بە بەرپرسیاری ئەو کارە تیرۆریستییانە دەزانن، بەڵام تاوەکو ئێستا چەتەکانی داعش بەرپرسیاریی ئەو تیرۆرانەیان لە ئەستۆ گرتووە.

سوپای ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە هەفتەى رابردوودا ئەمریکای بە بەرپرسیاری هێرشەکان ناوبردووبوو.

ژ.ت