لە ئەفریقای باشوور ٧ گومانلێکراو بە زیندوویی سوتێنران

لە یەکێک لە ناوچە پڕ توندوتیژییەکانی ئەفریقای باشوور، کۆمەڵێک خەڵک ٧ گومانلێکراویان بەستۆتەوە و بە زیندوویی سوتاندوویانن.

پۆلیس و دانیشتووانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، ، کۆمەڵێک خەڵک ٧ گومانلێکراویان بەستۆتەوە و بە زیندوویی سوتاندوویانن.

وتەبێژی پۆلیس، ماڤێلا مۆسۆندۆ گوتی: "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن، کۆمەڵێک خەڵک هێرشیان کردۆتە سەر گومانلێکراوەکان و سوتاندوویانن. پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە".

بەپێی زانیارییەکان، پێش کوشتنیان، قوربانییەکان بەستراونەتەوە.

لەم وڵاتەی کە دانیشتووانەکەی نزیکەی ٦٠ ملیۆنە، لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا، ڕۆژانە نزیکەی ٦٨ تاوان ئەنجامدراوە و ژمارەکە بەگوێرەی ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٢٠٪ زیادی کردووە.