لە ئەڵمانیا بۆ کۆمپانیا گەورەکان پێویستە بەڕێوەبەری ژن دابنرێن

لە ئەڵمانیا بۆ کۆمپانیا گەورەکان کە زیاتر لە ٣ بەڕێوەبەریان هەیە، بە ناچاری پێویستە بەڕێوەبەری ژن دابمەزرێنرێن.

بەپێی پرۆژە یاسایەک کە رۆژی چوارشەمە لەلایەن حکومەتەوە پێکەش بە پەرلەمان کرا، لە دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکان کە بەشیان لە بۆرسەدا هەیە، هەبوونی ژن شەرتێکی سەرەکی دەبێت.

بەپێی پرۆژە یاساکە کە پێویستە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە قبوڵ بکرێت، پێویستە لە دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانیا کە زیاتر لە ٣ بەرێوەبەریان هەیە، ژنێک دابمەزرێنرێت.

دامەزراندنی ژنان لە کۆمپانیاکانی سەر بە دەوڵەتی ئەڵمانیا و زۆر رێکخراوی تر، مەرجێکی سەرەکی دەبێت.

ف.ق