لە ئەڵمانیا سزای هەتاهەتایی بەسەر تیڕۆریستە گامبیاییەکەدا سەپێندرا

دادگای ئەڵمانیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ئەندامی تیمێکی خۆبەخشیدا سەپاند، کە ئەندامێکی ئۆپۆزسیۆنە دیکتاتۆرەکانی جارانی گامبیا یەحیا جەمەحی تیرۆر کردبوو.

کەیسەکە لە شاری جەلە کرایەوە، یەکەمین کەیسە کە سەبارەت بە تاوانەکانی کاتی ڕژێمی جەمەحی ئەلمانیا کرابێتەوە. دادگای ئەڵمانیا لۆوی تەمەن ٤٨ ساڵی بە تاوانی "تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، کوشتن و هەوڵدان بۆ کوشتن" تاوانبار کرد.

لۆوی وەک شۆفێرێک لە گروپێکی چەکداری مەدەنی بە ناوی "جەنگلەرز" کاری کردووە و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٦ بەشداری هەندێک چالاکی تیرۆریستی بووە.

یەکێک لەو تیرۆرانە کە ناوبراو بەشداری تێدا کردووە تیرۆر کردنی پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس دەیدا حەیدەرەیی بووە کە لە ١٦ی کانوونی یکەمی ٢٠٠٤ ئەنجام دراوە. پارێزەرانی لۆوی بەرگریان لێکرد و لۆویش وەک ئەوەی کە کەسێکی بێتاوانە لە دادگادا خۆی پاراست.

بابا حەیدەرا کوڕی دەیدا حەیدەرا ئەوە بڕیارەی بە گرینگ نڕخاند و بابا حەیدەرا ئەمەی وەک سەرەتایەک هەلسەنگاند.

حەیدەرەیی ڕایگەیاند کە پێویستە دادپەروەری بۆ قوربانیانی ڕژێمی یەحیا جەما بەردەوام بێت.

حەیدەرا بەڕیاری دادگای ئەڵمانیای وەک: "یەکەمین بڕیار کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لەلایەن حکومەتی یەحیا جەماوە ئەنجامدراوە قبوڵ دەکات".

دادگاکە ڕایگەیاندووە کە لۆوی لە ساڵی ٢٠١٢ــەوە تا ئێستا وەک پەنابەرێک لە ئەڵمانیا دەژی.

ئەڵمانیا مافی ئەوەی هەیە کە دەستوەردان بکات لە تاوانە جیهانییەکاندا. ئەمەش بووە هۆی دادگاییکردنی لۆوی.