لە یەمەن لە شەڕدا لانیکەم ٥٠ کەس کوژران

لە یەمەن، حوسیەکان بە پشتگیری ئێران، هێرشیان کردە سەر هەرێمی ماریبی باکوری ئەو وڵاتە کە دوایین قەڵای هێزەکانی حکومەتە. لە هێرشەکەدا زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران.

لە هەرێمی ماریب یەکەم رۆژی شەممە شەڕێکی قوڕس روویدا. بەپێی سەرچاوە سەربازیەکانی لایەنگری حکومەت، ٥٠ کەس کوژراون کە فەرماندەی هێزە تایبەتەکانیشیان تێدایە.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی فرانس پرێس راگەیاند، کوژراوەکان ٢٢ کەس لایەنگری حکومەت و ٢٢ کەسیش ئەندامی حوسیەکانن.

بەهۆی ئەوەی حوسیەکان ژمارەی کوژراوەکانیان بە راست و دروستی بڵاوناکەنەوە، ئاماری شەڕەکە بە باشی نەزانراوە.

هەرێمی ماریڤ ١٢٠ کیلۆمەتر لە سانای پایتەختەوە دوورە.

حوسیەکان زیاتر لە ساڵێکە هەوڵ دەدەن ماریڤ کۆنتڕۆڵ بکەن. لە ٨ی شوباتدا حوسیەکان لە هەرێمەکە دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد.

تەلەڤزیۆنی ئەلمەسیری حوسیەکان رایگەیاند، هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە، زیاتر لە ١٢ هێرشی ئاسمانی لەدژی هێزەکانیان ئەنجامداوە.

رۆژی هەینی ٦٠ سەرباز لە نزیک ماریب لە شەڕدا کوژرابوون.

پێشبینیدەکرێت، تا ئێستا بە سەدان کەس لە هەردوو لایەن کوژرابن . هەروەها بە سەدان خانەوادەی بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون.

ف.ق