لە ئەمریکا هێرشی چەکداری: ٧ کەس کوژران

لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی لەدایکبوونی کەسێکدا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا و ٦ کەس کوژران و دواتر هێرشبەرەکە خۆی کوشت.

پۆلیسی ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا رایگەیاند، کاتێک هەواڵی هێرشێکی چەکداریان پێگەیشتووە، خۆیان گەیاندووەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی ٦ کەسیان هەڵگرتووەتەوە و کەسێکیش کە بریندارببوو، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکان خانەوادەیەک لەکاتی ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی ئەندامێکی خانەوادەکەدا، رووبەرووی هێرشی چەکداری بوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیس ئاماژە بەوەدەکرێت، "خۆشەویستی کەسێکی ناو ئاهەنگەکە، هێرشەکەی ئەنجامداوە و دواتر خۆشی کوشتووە."

لێپرسینەوە لە رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە.

لەم هەفتەیەی دواییدا هێرشی چەکداری لە ئەمریکا زیادی کردووە، بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٤٣ هەزار کەس لە ئەمریکا بەهۆی هێرشی چەکداری کوژراون.

ف.ق