لە ئەندەنوسیا بەهۆی تەقینی گڕکانێک لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی تەقینی گڕکانی مەراپی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەندەنوسیاوە لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.

شاخی گڕکانی مەراپی کە دەکەوێتە دوورگەی سوماترا، ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٤:٥٤ تەقیەوە.

عەبدولمەلیک، سەرۆکی دەزگای گەڕان و فریاگوزاری وتی: "تا ئێستا ٢٦ کەس کە نەگوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ١٤ کەسمان دۆزیوەتەوە، ٣ کەسیان زیندوو بوون و ١١ کەسیان مردبوون".

مالیک دەستنیشانی کرد کە سێ کەس کە لە گرکانەکەوە نزیک بوون بە زیندوویی ڕزگار کراون و وتی: "ئەوان لاواز بوون و جەستەی هەندێکیان سووتا بوو".

عەبدولمەلیک دەستنیشانی کرد کە تا ئێستا ١٢ گەشتیار بێسەروشوێنن و ڕایگەیاند، کە ٤٩ کەس لە شاخەکە دابەزیون، هەندێکیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرۆکی سەنتەری مەترسییە جیۆلۆجیەکان و گڕکانزانی ئەندەنوسیا، هێندرا گوناوان، ڕۆژی یەکشەممە لێدوانێکی دا و دەستنیشانی کرد کە،  کاتی تەقینی گڕکانەکەی چیای مەراپی خۆلی نزیک دەمی گرکانەکە ٣٠٠٠ مەتر بەرز بۆتەوە.

ئەندەنوسیا دەکەوێتە سەر بازنەی ئاگرینی زەریای هێمن و نزیکەی ١٣٠ گڕکانی چالاک لەم وڵاتەدا بوونی هەیە.