لە ئەندەنوسیا پرسی ژنۆلۆژی تاوتوێ کرا

ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ژنۆلۆژییەوە، لە چالاکییەکدا لە وڵاتی ئەندەنوسیا تاوتوێ کران.

گروپێک لە خوێندکارانی پاپوایی و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە رێگەی پێشەکیەک لەسەر پرسی مێژووی مەزۆپۆتامیا و ئەو دیمەنانەی کە لەلایەن ئەکادیمیای ژنۆلۆژیەوە ئامادەکرابوون، دەستیان بەو چالاکییە کرد.

لە گفتوگۆکاندا باس لەوەکرا، کە ئەو فێمینیزمەی پەیوەستە بە نەریتی رۆژئاوا لەگەڵ ئەندەنوسیا و پاپوا یەکناگرێتەوە و زیاتر گرنگی بە دیموکراسی بێدەوڵەت و ئایدۆلۆژیای رزگاری ژن درا.

هەروەها ئەوەش راگەیەندرا کە ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رەهەندە کەموکوڕەکانی هزری سۆسیالیستی سەدەی ٢٠یان پڕکردووەتەوە و جگەلەوەش پرسی خۆپاراستن و بەرگری لە خۆکردنیش خرایەبەرباس.

ئەو چالاکیەی لەلایەن ناوەندی ئەی بی سی و رێکخراوی کرێکارانەوە سازکرابوو، سێهەم چالاکی لەو چەشنەیە کە لەسەر بابەتی ژنۆلۆژی لە ئەندەنوسیا رێکدەخرێت.