لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە عێراق ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٨ کەس

دەستنیشان کرا کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر لیواکانی حیزب اللە کە گوایە سەر بە ئێرانن، ٨ سەرباز لە لیواکە کوژراون.

بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی کە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس قسەی کردووە و نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی جورف ئەلسەکرە ٥ ئەندامی لیوای حزبوللە کوژراون.

ڕاگەیەندرا کە هێرشەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامدراوە. بەرپرسێکی حەشدی شەعبی کە لە ناو سوپای عێراقدایە، هاوبەشی کردووە بە زانیارییەکی هاوشێوە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس.

بەڵام لیوای حیزبوللەی سەر بە حەشدی شەعبی زانیارییەکی نوێی بلاو کردەوە. لیوای حەشدی شەعبی لە ماڵپەڕی خۆی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە هێرشەکەدا بنکەکەیان کراوەتە ئامانج و ٨ لە ئەندامیان کوژراوە. لە بەیاننامەکەیاندا وتیان: "ئەم هێرشە بێ سزا نابێت" و ئەم هەڕەشانەیان کرد: "ئەگەر دوژمن درێژە بە کردەوە تاوانکارییەکانی بدات، ئێمەش ئامانجەکانمان فراوانتر دەکەین".