لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ، فەرماندەی سوپای نێجیریا و ١٠ ئەفسەر کوژران

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە فەرماندەی گشتی سوپای نێجیریا و ١٠ ئەفسەری پلە باڵای سوپای ئەو وڵاتە کوژران.

بە پێی هەوالەکان لە ویلایەتی کادونا لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی نێجیریا، فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە کە فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە و ١٠ ئەفسەری باڵای سوپا تێدابوون.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەو فڕۆکەیە بەهۆی خراپی کەشوهەوا کەوتووەتە خوارەوە و لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا، فەرماندەی گشتی سوپای نێجیریا لەگەڵ ١٠ ئەفسەری تر کوژراون.

ک-ش