لە ئەرمینیا هەلیکۆپتەرێکی ڕووسیا کەوتەخوارەوە

لە نزیک سینوری قەرەباخ هەلیکۆپتەرێکی ڕووسی کەوتە خوارەوە و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هەلیکۆپتەرێکی جۆری ئێم – ٢٤ بووەتە ئامانجی سیستمی بەرگری ئاسمانی و کەوتووەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، کاروانی سەربازی ڕووسیا لە نزیک ئەرمینیا و قەرەباخ بووەتە ئامانجی هێرشێک.

لەلایەکی ترەوە حکومەتی ئەرمینیا رایگەیاند، شەڕ و پێدادانی سوپاکەیان لەگەڵ سوپای ئازەربایجان لە ناوچەی شوشای ستراتیژی بەردەوامە.

ئازەربایجان رایگەیاندبوو کە شاروچەکی شوشایان کۆنترۆڵ کردووە، بەڵام حکومەتی ئەرمینیا ڕەتیکردەوە.

ف.ق