لە ئۆسلۆ گردبوونەوەیەک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بەڕێوەچوو

کوردستانییەکان لەگەل هاورێکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد و داوایان لە حکومەتی نەرویج کرد لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ فشار بخاتە سەر دەوڵەتی تورک.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و مەخمور لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نەرویج، بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا.

لە چالاکییەکەدا ئەندام ئاسۆ هاوسەرۆکی نەجەدەکە-ئۆسلۆ، ترولس ستراند هاوسەرۆکی سۆلیداریتت مێد کوردستان، ئەندامی لقی گەنجان پارتی سووری نەرویج (ڕۆد ئەنگدۆم) ئەحمەد ئەلسەعیدی، زانیار و چالاکوان ئەکسێل ڕودی و چالاکوانی گەنجانی کورد ئارام ئازاری قسەیان کرد.

خۆپیشاندەران دەوڵەتی تورک و ئیسرائیلیان کە بە هێرشی دڕندانە دژی گەلی سڤیل لە کوردستان و غەززە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن شەرمەزار کرد و داوایان لە حکومەتی نەرویج کرد ڕۆڵی ئاشتیانە و چارەسەری بگێڕێت و وتیان: "لە دژی شەڕ و ئەو هێڕشە دڕندانانەی کە ڕوو دەدەن بە نیگەرانی سەیرکردن و شەرمەزارکردن بەش ناکات و هیچ دەردێک دەرمان ناکات."

چالاکوانان ڕایانگەیاند کە، ''دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک شەڕێکی پیس لە دژی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و مەخمور ئەنجام دەدات، لە ٤ی تیشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لانیکەم ٥٠ کەس لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا کوژراون". وە هەروەها چالاکوانان لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر داوایان لە حکومەتی نەرویج کرد کە لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ فشار بخاتە سەر دەوڵەتی تورک، بۆ ئەوەی هێرشە داگیرکاریەکان و کۆمەلکۆژیەکانی بوەستێنیت.

ئەو گردبوونەوەیەی کە لەژێر بارانێکی زۆر بەرێوە چوو، بە درۆشمی "بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا"، "کوردستان بپارێزە"، "رۆژئاوا بپارێزە"، "بکۆژی مندالان ئەردۆغان"، "T.C لە کوردستان برۆ دەرەوە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی بەچالاکییەکە هێندرا.