لە ئۆسلۆ یادی شەهید بێریتان بەرزڕاگیرا

شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) کە خۆی رادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و خیانەتکارانی پەدەکە نەکرد و خۆی لە شاخێکەوە خستەخوارەوە، بە مەراسیمێک لە ئۆسلۆ یادی بەرزڕاگیرا.

پلاتفۆرمی نەجەدەکەی ژنان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ مەراسیمێکی یادکردنەوەی سازکرد. لە مەراسیمەکەدا بێریتان (گوڵناز کاراتاش) کە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ خۆی رادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و خیانەتکارانی پەدەکە نەکرد و خۆی لە شاخەکانەوە خستەخوارەوە، یادی بەرزڕاگیرا.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بە بێدەنگی وەستان بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدان دەستیپێکرد. نوێنەری پلاتفۆرمی ژنای کورد ئایسەر یوجە قسەی کرد و وتی، "چالاکی هەڤاڵ بێریتان لە دژی خیانەت و هەموو جۆرە دواکەوتووییەک بوو".

سیاسەتمەتدار و نوسەر جەلالەدین دەلیلباشیش لە کەسایەتی بێریتاندا هەموو شەهیدانی ئازادیی یادکردەوە و باسی لە ژیان و تێکۆشانی شەهید بێریتان کرد.