لە ئەوروپا کەمپینێک بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بێ بەرانبەر راگەیەنرا

لە ئەوروپا بۆ ئەوەی ڤاکسینی کۆڤید١٩ بە شێوەیەکی بێبەرانبەر و بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەکاربهێنرێت، کەمپینێک راگەیەنرا. ئامانجی کەمپینەکە ئەوە کە تا ساڵی ٢٠٢١ یەک ملیۆن ئیمزا کۆبکرێتەوە.

بۆ ئەوەی ڤاکسینی کۆڤید١٩ بە شێوەیەکی بێبەرانبەر و بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەکاربهێنرێت، ١٠ بزوتنەوەی جەماوەری ئەوروپا دەستیان بە کەمپینێک کرد.

لە فەرنساش کۆمیتەیەک کە لە دەیان کۆمەڵە و سەندیکا و پارت پێکدێت، پشتگیری لە کەمپینەکە کرد. لەناو ئەو لایەنانەدا People Health Movement, Oxfam و پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا و چەیی ڕادیکاڵ هەن.

کۆمیتەی ئامادەکاری کەمپینەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "پێویستە ڤاکسینەکە ببێتە موڵکی هاوبەشی هەموو مرۆڤایەتی، چونکە بە گشتی بە پارەی جەماوەر دروستکراوە و بۆیەش دەبێت لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بێت."

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە مافی چارەسەری و تێستکردن بۆ هەموو مرۆڤێک مسۆگەربکرێت.

ف.ق