لە ئەوروپا ڤیستیڤاڵی کلتوری کوردی نەتەوەی لە ٢٤-٢٥ مانگ دەکرێت

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئ ڕایگەیاند: ڤیستیڤاڵی کلتوری کوردی و نەتەوەیی کە دەبوو ١٧-١٨ ئەیلول ئەنجامبدرێت، ناچارین بۆ ٢٤-٢٥ ئەیلول دوای بخەین.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی جڤاکی دێموکراتیک کوردان لە ئەوروپا(کەجەدەکە-ئ) ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمساڵ ڤیستیڤاڵی ٢٩-مین کلتور کوردی نەتەوەی کە دەبوو ١٧-١٨ مانگ ئەنجامدرابا ناچاربووینە بۆ ٢٤-٢٥ مانگی ئەیلول دوایبخەین.

هەروەها لە ڕاگەیدراوەیەکەدا دیوانی کۆنسەی کەجەدەکە-ئە ئەوەش هاتوە: بۆ ئەوەی ڤیستیڤاڵ لە کاتی خۆی بکرێت ئێمە هەموو ئامادەکاریکمان کردبوو، هونەرمەند حازر بوون. ئافیش و پۆستەر دروست کرابوون، گۆرەپانی ڤیستیەڤاڵ ئامادەکرابوو، مێوان بانگێشت کرابوون و تەکنیکیش ئامادەبوو، بەڵام ئەو وڵاتەی کە وا بڕیارەی ڤیسیڤالەکەی تێدا ئەنجام بدەین پێ ڕاگەیاندین:" لەبەر ڤایرۆسی کۆرانا ناتوانن گروپێکی گەورە خەڵک کۆبکەنەوە بەڵام لەدوای ٢٠ ئەیلول دەتوانن " ئێمەش ناچار بووین ڤیستیڤاڵەکە بۆ ٢٤-٢٤ تاخیر بکەین.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ڤیستیڤاڵی ئەمساڵ بە درووشمی" ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، ستاتێۆ بۆ کوردستان" پێک دێت، دوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین بە جۆش وخرۆشەوە بەشداری ڤیستیڤاڵ ببن.

ڕ.ح