لە ئیندۆنێزیا و تیموری رۆژهەڵات کارەساتی لافاو: نزیکەی ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەویەوە لە ئیندۆنێزیا و تیموری رۆژهەڵات، لانیکەم ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسیش بێسەروشوێنن.

بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە لە دوورگەی فلۆرسی ئیندۆنێزیا و دوورگەیەکی تیموری رۆژهەڵات کارەسات دروست بوو. بە دەیان هەزار کەس ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشت.

بەرێوەبەرایەتی کارەساتی نەتەوەیی ئیندۆنێزیا رایگەیاند، لەو وڵاتە ٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارێک کە پێشتر راگەیەنرابوو، ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە تیموری رۆژهەڵاتیش لانیکەم ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە. زۆربەیان خەڵکی دیلی پایتەختی.

ژمارەیک خانوبەرە و پردیش بەهۆی رۆچوونی زەویەوە رووخاون.

ف.ق