لە ئیتاڵیا لانیکەم لە ٥٠٠ شوێن ئاگرکەوتوەتەوە

لە ئیتاڵیا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵ دەدەن ئاگری دارستانەکان کۆنتڕۆڵ بکەن کە لە ٥٠٠ شوێن کەوتوەتەوە. بەهۆی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاگرکوژێنەوە رایانگەیاند، لە سیجیلیا کە ٢٣٠ روداوی ئاگرکەوتنەوە کۆنتڕۆڵکراون، لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا ٥٢٨ جار هەوڵدراوە ئاگرەکان بکوژێنرێنەوە.

لەم هەفتەیەدا بەهۆی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئیتاڵیا پلەی گەرما ریکوردی شکاندووە. رۆژی چوارشەمە پلەی گەرما گەیشتە ٤٨.٨ و لە ریکوردی ئەوروپای شکاند.

پێشبینی دەکرێت چەند رۆژێکی دیکەش ئاگرەکە بەردەوام بێت. بە تایبەتی بەرزبونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی سیجیلیا و کالابریا.

ف.ق