لە ژاپۆن بەهۆی لافاوەوە بە دەیان کەس بێسەروشوێن بوون

بەهۆی لافاو و رووچوونی زەویەوە لە شاری ئاتامی ژاپۆن، بە دەیان کەس بێسەروشوێن بوون.

دوای لافا و رووچوونی زەوی، دەست بە هەوڵدان بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیانکرا. بە دەیان کەس تاوەکو ئێستاش بێسەروشوێنن.

سەرباز و تیمەکانی رزگارکردن لەنێو داروپەردوی خانوەکاندا سەرقاڵی رزگاکردنی هاوڵاتیانن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ تەرمێکیان نەدۆزیوەتەوە. بەپێی ئامارە فەرمیەکان نزیکەی ٢٠ کەس بێسەروشوێنن، بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسە خۆجییەکان، بە دەیان کەس بێسەروشوێنن.

هیرۆکی ئۆنۆما گۆتەبێژی دەزگای فریاکەوتنی شاری ئاتاما بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی زانیاری لەبارەیانەوە نییە گەیشتووەتە ٨٠ کەس.

لە ئەنجامی کارەساتەکەدا ١٣ ماڵ و باڵەخانە رووخاون و زیانێکی زۆری مادی دروست بووە.

ف.ق