لە زەریای هێمن گڕکانێک تەقیەوە و دوورگەیەک دروست بوو

لە زەریای هێمن لە نزیک تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن لە زەریای هێمندا گڕکانێک تەقیەوە. بەوهۆیەوە دوورگەیەکی نوێ دروست بوو.

لە زەریادا لە روبەرێکی ١٢٠٠ کیلۆمەتریدا لە باشوری تۆکیۆ گڕکانەکە تەقیوەتەوە. دوورگەکە ١٥ی ئاب لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بینرا کە چاودێری گڕکانەکەیان دەکرد.

دوورگەکە ٥٠ کیلۆمەتر دووری دوورگەی مینامی لۆتۆیە. ڕووبەرەکەی کیلۆمەترێک چوارگۆشەیە. پسپۆڕان تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەکیان لەبارەی دوورگەکە بڵاونەکردووەتەوە. ئەگەری ئەوەی دوورگەکە لە داهاتوودا ژێرئاو بکەوێتەوە.

دوورگەکە ئەگەر لە خۆڵەمێش و بەردی گڕکانەکە دروت بووبێت، ئەوا بە هۆی شەپۆلی زەریاوە نامێنێت و لە ماوەیەکی کەمدا نامێنێت. بەهۆی ئەگەر نەمانی، تاوەکو ئێستا هیچ ناوێک بۆ دوورگەکە دانەنراوە.

ئەگەرێکی دیکەش ئەوەیە، بەهۆی ئەوەی گڕکانەکە بەردەوامە، پێدەچێت رۆژ بە رۆژ بناغەی دوورگەکە بەهێزتر ببێت.

ف.ق