لە زوگ ستاندێکیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دانا

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی کورد لە شاری زوگی سویسرا ستاندێکیان دانا و سەرنجیان خستە سەر سیستەمی گۆشەگیری لە ئیمرالی.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی کورد، بە مەبەستی سەرنج خستنە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و ناساندنی پارادایمەکەی، ستاندێکیان لە بندەسپلاتز لە شاری زوگی سویسرا دانا.

ستاندەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" لە نێوان کاتژمێر ١٦:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ دانرا. لە ستاندەکەدا دەستنیشان کرا کە گۆشەگیری ئیمرالی سیستەمێکی ئەشکەنجەدانی مرۆڤایەتییە.

لەو چالاکییەدا دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە.