لاڤرۆڤ سەردانی ئێران دەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەكاتێكی نزیكدا وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كۆدەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ماریا زاخارۆڤا  راگەیاند، لەكاتێكی نزیكدا وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی ئێران دەكات.

لەسەر بەرواری سەردانەكە، زاخارۆڤ وتوویەتی؛ تا ئێستاكە بەرواری سەردانەكە دیار نەبووە، لەسەر دەستنیشانكردنی كاتەكەی كار دەكەین.

لەلایەكی ترەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیب زادە رایگەیاندوە، لەكاتێكی نزیكدا سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی ئێران دەكات.

ژ. ت