لایەنەکانی لیبیا لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی ڕێککەوتن

لایەنەکانی لیبیا لە جنێف کۆبوونەوە و لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی ڕێککەوتن.

کۆبوونەوەکە لە ئئۆفیسی جنێفی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدرا. لایەنەکانی لیبیا لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی رێککەوتن.

لە ڕاگەیەنراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، حکومەتی هاوپەیمانی نەتەوەیی لیبیا و خەلیفە حەفتەر و سوپای نەتەوەیی لیبیا لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی رێککەوتوون.

ستیڤن ویلیامس کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ کاروباری ئاشتی لیبیا ئەرکدارکراوە، رۆژی چوارشەمە لە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەکرد کە هیوایان بە ئاگربەستی هەمیشەیی هەیە.

ف.ق