لە بەردەم کەناڵی BBC لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە دەستپێشخەریی ئەنجوومەنی گەلی کورد، تەڤگەری لاوانی شۆڕشگێڕ و ژنانی جیهانی لە بەریتانیا، کوردستانیان و ڕۆژنامەنووسانی لەندەن، لە دژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای چەتر و شەهیدبوونی دوو ڕۆژنامەنووس لە سەیدسادق، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
بەشداربووان وێنەی شەهیدان “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین”ـیان بەرز کردەوە و دروشمی “BBC کۆتایی بە بێدەنگی بهێنە، مەبە بەشێک کە فاشیزم”ـیان وتەوە.
لە گردبوونەوەکەدا وتارێک لەسەر ناوی کارمەندانی ڕۆژنامەگەریی لە لەندەن پیشکەشکرا و ئیدانەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد کرا.
هەروەها جەختیش کرایەوە، بەڵێن دەدەین خەونەکانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بۆ ژیانێکی ئازاد بە زیندوویی بهێڵینەوە.
لە وتارەکەدا، ڕەخنە لە BBC گیرا، بەهۆی پشتگوێخستنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ڕۆژنامەنووسانی کردە ئامانج و ڕاگەیاندرا، شاردنەوەی ئەم هێرشە نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورکیا لە خەڵک و پشتگوێخستنیان لە هیچ ئەخلاقێکدا جێ ناگرێت، شەرمەزاربە و فاشیزم ببینە.
لە هەمانکاتدا، ئەرجان ئەکبال، لە وتارێکدا بەناوی ئەنجوومەنی گەلی کوردەوە تیشکی خستەسەر ڕۆڵی خیانەتی پەدەکە لە هێرشەکانی دژی گەلی کورد و وتی: پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی بە هاوکارییان لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەشداری کۆمەڵکوژیی دژی گەلی کورد دەکەن، لەمەودوا هەڵوێستمان توندتر دەبێت و وەڵامی پێویست دەدەینەوە، ئەوانەی ئەم بێ ئەخلاقییە نابینن و بێدەنگن، هاوبەشن لەم تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی.
دوای وتارەکان، بەشداربووان لە بەردەم باڵەخانەی BBC ناڕەزایەتی دانیشتنیان ئەنجامدا، دروشمی “شەهید نامرێت، نا بۆ کوشتن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان، دەوڵەتی تورک تیرۆریستە” وتەوە و دوای دوو کاتژمێر کۆتایی بە چالاکییە هات .