چالاکی دانیشتن کە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ٢٥ی چلەی ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە و لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا، هەموو هەفتەیەک ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە دەچێت و تا ئێستاش بەردەوامە.
لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا لە چوارچێوەی هەنگاوی "کات کاتی ئازادییە" دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئازادی کوردستان، بە ناوی "کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان" مستەفا ئاڵتونباش قسەی کرد.
ئاڵتونباش هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ کێشەی کورد" کە لە ١٠ی تیشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن دۆستانی گەلی کورد لە سەر تا سەری جیهان دەستیپێکردووە بیرهێنایەوە و وتی: "سیاسەتی گۆشەگیری کە ماوەی ٣٣ مانگە لەسەر ڕیبەرمان بەرێوە دەچێت بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت ئەم سیاسەتە پێشێلکارییە لە دژی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و یاسا ناونەتەوەییەکانە". دامەزراوەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و سی پی تی کە بەپێی یاسا ناونەتەوەییەکان ناچارن مافی مرۆڤ بپارێزن، بەردەوامن لە بێدەنگی خۆیان بەرامبەر بە ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەکان. وتیشی: "ئێمە وەک گەلی کورد دەبێت لە بەرامبەر سیاسەتی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان کە بە ئامانجی ملکەچکردنی ئیرادەی گەلی کورد لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، تێکۆشانی خۆمان گەورە بکەین".
لە کۆتاییدا هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیک(جەدەکە) لە جنێڤ، توبا یڵماز، لە کەسایەتی خوشکەکانی میرابێلدا یادی ئەو ژنانەی کردەوە کە بە توندوتیژیی دەوڵەت و پیاو کوژراون، پەیامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە)ی بە بۆنەی ڕۆژی تێکۆشان و یکریزی لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان خوێندەوە. توبا یڵماز داوای کرد کە بەشداری چالاکییەکانی ٢٥ی تیشرینی دووم ببن.
دوای قسەکان، چالاکوانان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.