'لەدژی قەدەغەکردنی پەکەکە پێویستە تێکۆشانێکی فەراوان ئەنجام بدرێت'
لە پانێڵی دژ بە قەدەغەکردنی پەکەکە لە ئەڵمانیا، دەست نیشانکرا کە تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجام بدرێت. هەروەها بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەی ١٨ی تەشرینی دووهەم لە بەرلین کرا.
لە پانێڵی دژ بە قەدەغەکردنی پەکەکە لە ئەڵمانیا، دەست نیشانکرا کە تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجام بدرێت. هەروەها بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەی ١٨ی تەشرینی دووهەم لە بەرلین کرا.
چالاکوانانی پەکەکە-ڤێربۆت ئاوفەبن کامپاگن (هەڵمەتی قەدەغەکردنی پەکەکە هەڵبگرن) دژی قەدەغەکردنی پەکەکە، کە لە ٢٦ی تشرینی دووهەمی ١٩٩٣ەوە لە ئەڵمانیا ڕێگەی پێدرابوو بەردەوامە. ئەمساڵ زنجیرەیەک پانێڵی چالاکوانانی هەڵمەتەکە، بەبۆنەی ٣٠مین ساڵیادی قەدەغەکردنەوە بۆ ماوەی مانگێک چالاکی جیاوازیان ڕێکخستووە، لە شاری زوریخی سویسرا بەردەوامە. لە پانێڵەکەدا کە لە ماڵی زانیاری زوریخ بە پێشەنگایەتی لێژنەی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو، لەلایەن چالاکوانان فریدا گرتار و لویس زیلتۆن پێشکەشکرا.
لە وتاری دەستپێکی لێژنەی ڕۆژئاوادا ڕاگەیەندرا کە هۆکار و دەرئەنجامەکانی قەدەغەکردنی پەکەکە لە ئەڵمانیا گرنگن و ئاماژەی بەوەدا کە زۆرێک لە کوردەکان بەو هۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها ئاماژە بەوەش کرا کە هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا بەبێ ڕاوستان بەردەوامن.
'قەدەغەکردنەکە بووە هۆی مردن و زیانبار بوونی زۆر'
لە پێشکەشکردنی فریدا گرتار و لویس زیلتۆندا ڕاگەیەندرا کە پەکەکە پێشەنگی ئایدۆلۆژیای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنانە. هەوەها ئاماژە بەوەشکرا کە بەردەوام هێرش لە دژی بزووتنەوەی ئازادی دەکرێت و بەو بۆنەوە زۆرێک لە کوردان ناچار بوون پەنابەری ئەوروپا بن. هەروەها باس لەوە کرا کە لە ٢٦ی تشرینی دووهەمی ١٩٩٣ لە سەردەمی مانفرێد کانتر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، پەکەکە قەدەغە کرا، دوای قەدەغەکردنەکە لە ئەڵمانیا، تێکۆشانێک لە دژی قەدەغەکردنەکە دەستی پێکرد و حەلیم دەنەر لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، هەروەها فێستیڤاڵی نەورۆزی گەلی کورد قەدەغە کرا و بێریڤان و ڕۆناهی لە دژی ئەو سنووردارکردنانە خۆیان سووتاند. ڕاگەیەندرا بە پێی یاسایەک بە ناوی ١٢٩ دەیان کورد لە ئەڵمانیا زیندانی کراون.
' پێویست بە تێکۆشانێکی بەفراوان هەیە'.
لە درێژەی پێشکەشکردنەکەدا ڕاگەیەندرا کە قەدەغەکردنی پەکەکە هێشتا بەردەوامە و پێویستە تێکۆشانێکی بەرفراوان ئەنجام بدرێت و بانگەوازیش کرا " لە دژی قەدەغەکردن بەشداری چالاکییەکان بکن". بەشداری چالاکییەکانی بەرگریکردن لە کوردستان بکەن و پاڵپشتی بکەن. بۆ دابەشکردنی پێداویستیەکانی ئاگادار کردنەوە لەدژی قەدەغە هاوکاری بکەن. بۆ لایەنە یوەندیدارەکان نامە و ئیمەیڵ بنێرن. ببنە ئەندامی مانگی سوور و پشتگیریان بکەن."
بۆ ١٨ی مانگ بەرەو برلین
لە پێشکەشکردنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە بەهۆی 30 ساڵەی قەدەغەکردنەوە، مانگێک پلان دانراوە و لە باشووری ئەڵمانیا تا سویسرا و نەمسا زنجیرە پانێڵێک بەڕێوە دەچێت. چالاکوانان داوای بەشداریکردن لە گردبوونەوەکەدا دەکەن کە بڕیارە ١٨ی ئەم مانگە لە بەرلین بەڕێوە بچێت.