له سویسرا خولی نوێی کوردی دەستی پێکرد

لە شاری وینترتوری کانتۆنی زوریخی سویسرا خولی فێربوونی زمانی کوردی دەستیپێکرد.

لە شاری وینترتوری کانتۆنی زوریخی سویسرا خولی فێربوونی زمانی کوردی وەک بەشێکی ئاسایی لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەستیپێکرد.

یەکەم وانەی وەرزی نوێ له ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی وینترتور بەڕێوه چوو.

بانگەوازی خاوەندارێتی لە کورد و کوردستان کرا

سەرەتا منداڵان و بنەماڵەکانیان بۆ خویندنی سروودی ئەی ڕەقیب خولەکێک ڕێزیان گرت. دواتر مامۆستا ئیسماعیل دەمیر باسی لە خولەکانی زمانی وەرزی نوێ کرد و وتی: "زمانی کوردی هەبوونمانە و ئەگەر زمانی کوردی نەبووایە گەل و وڵاتمان بوونی نەبوو دەمیر وتی: "دوو شت پێویستە بۆ قوتابخانە، یەکەم زمان. ئەوەی تر وڵاتە. زمانمان کوردییە و وڵاتەکەمانیش کوردستانە کەواتە دەبێت خاوەنداری لە وڵات و زمانەکەمان بکەین."

عەلی شیمشەک بەناوی ئەنیستیتۆی کوردی سویسراوە وتی: "ئێمە بەهۆی زوڵم لە وڵات و زمانەکەمانەوە بۆ ئەم ناوچەیە دەربەدەر بووین، لەو باوەڕەدام کە بە هەوڵەکانمان و کۆمەڵگاکەمان و ڕەوتی مێژوو ئامانجی خۆمان بەدەست دەهێنین و ڕۆژێک بەدڵنیاییەوە دەگەڕێینەوە بۆ سەر وڵاتەکەمان و بەیەکەوە تێدا بە ئازادیی دەژین."

منداڵان و بنەماڵەکانیان بەجۆشەوە پێشوازی زۆریان لە خولی وەرزی نوێی خوێندنی زمانی کوردی کرد.