دوای شه‌ڕی دوو رۆژه راگه‌یه‌نرا كه له رۆژی پێنج شه‌ممه به‌دواوه به‌پێی ئاگربه‌ست ده‌جوڵێنه‌وه
به‌پێی ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌رمینیا له شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش به‌شدارییان كرد، شه‌ڕ كۆتاییهات.
روسیا رایگه‌یاندبوو، كه رۆژی سێ شه‌ممه له ناوچه‌كه ئاگربه‌ست راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه پێشێل كرابوو.
به‌رپرسانی ئه‌رمینیا رۆژی چوارشه‌ممه رایانگهیاندبوون كه ١٠٥ سه‌رباز كوژراون و ئازه‌ربایجان ١٠ كیلۆمه‌تر له خاكی ئه‌رمینیای داگیركردووه.
ئازه‌ربایجانیش باسی لههكردبوو، كه ٢١ سه‌رباز كوژراون و ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته ٧١ كه‌س.
پێشبینی ده‌كرێت كه به پێشه‌نگایه‌تی مۆسكۆ شاندێكی رێكخراوی په‌یمانی ئاسایشی كۆلێكتیڤ رۆژی پێنج شه‌ممه سه‌ردانی یه‌ریڤان بكات و له دۆخه‌كه بكۆڵێته‌وه.
هـ . ب