لەنێوان تونس و ئیتاڵیا پەیمانی کۆچبەران واژۆ کرا

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تونس، پەیمانی هاوکاری لەگەڵ ئیتاڵیا سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕۆیشتنی ڕوون ودیاری کۆچبەران واژۆ کراوە.

پەیماننانەکە ڕۆژی هەینی ٢٠ی تەشرینی یەکەم لە میانەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئەنتۆنیۆ تاژانی بۆ تونس واژۆ کراوە.

پەیمانی سێ ساڵەی سەبارەت بەو پڕۆژانەی کە لەلایەن پلانی پشتیوانی نێونەتەوەیی (Pnrr)ەوە پارەیان بۆ تەرخان کراوە، ڕێگە دەدات لەماوەی ساكێکدا 4 هەزار کرێکاری تونسی لێهاتوو بەپێی گرێبەستی دامەزراندن لە ئیتاڵیا کاربکەن.

بە پێی ڕێکەوتنەکە تاجانی و هاوتا تونسیەکەی نەبیل عەمار واژۆیان کردووە، ئامانج لێی ڕاگرتنی کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردنە بە مرۆڤەوە، هەروەها زیادکردنی هەلی کار بۆکرێکارانی تونسی لێهاتووە لە ئیتاڵیا.

بەپێی دوایین ئامارەکان کە لە 19ی تەشرینی یەکەم نوێکراونەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لانیکەم 14 هەزار و 837 کۆچبەری نائاسایی کە بەڕەچەڵەک تونسی نیین گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.