ھێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکا بە ٢٠ سەربازەوە تێکشکا

ھێلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمریکا لەکاتی مانۆڕێکی سەربازیدا لە کەناراوەکانی ئوسترالیا بە ٢٠ سەربازەوە تێکشکا، تائێستاش ژمارەی قوربانیانی روداوەکە ئاشکرانەکراوە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیدا لە باکوری ئوستراڵیا، ھێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی کە ٢٠ سەربازی ھێزی دەریای تێدابووە لە نزیگ دوورگەی "تیوی" لە کەناراوەکانی باکوری ئوسترالیا تێکشکاوە.

میدیا ئوستراڵییەکان ئاشکراشیان کردووە، ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی ھێلیکۆپتەرەکە رزگارکراون و گەڕان و پشکنینیش بەدوای بێسەروشوێنانی دیکەشدا بەردەوامە.

جێگای ئاماژەیە، بەپی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە ئاشکرایان کردووە کە لەو ڕووداوەدا ٣ سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە.

هـ . ب