مافناس ئورس ماتسینگەر: عەبدوڵا ئۆجالان سیستەمی نوێی جیهانی هەژاند

مافناس ئورس ماتسینگەر باسی لەوەکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕووی زانستی کۆمەڵایەتییەوە گەلێک کاری جدی کردووە؛ سیستەمی نوێی جیهانی هەژاند، هەر ئەمەش هۆکاری گۆشەگیرکردنێتی.

مافناسی سویسری ئورس ماتسینگەری تەمەن ٧٨ ساڵ کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەییدا بەرگرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندووەتەوە و فکری ئەوی بڵاکردووەتەوە، دەرباری گۆشەگیری ئیمراڵی، کاریگەری بەرگرینامەکان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ( ANF) قسەیکرد.

ئورس ماتسینگەر ئاماژەی بەوەدا هێزەکانی سەرمایەداری بەردەوامن لە ناوەندی کۆنترۆڵکردن و چاودێری بە شێوەی پانۆپیتکۆن کە لە لایەن جیرمی بینتهامەوە ئامادەکراوە و جیبەجێکرا و وتی: "ئەم ڕێبازە کۆنترۆڵکارییە لە بنەماندا گۆشەگیرییەکی سەختە. دەسەڵاتدای بە گوێرەی کارەکتەری خۆی ئەو کەس و کۆمەڵگایەنە کە بە مەترسی دەیبینێت دەخاتە ژێر گۆشار و گۆشەگیرییەوە. هەر بۆیە گۆشەگیری بە تەنها لە ئیمراڵیدا نیە، هاوکات لەسەر کۆمەڵگەی بەرخۆدێریش دەسەپێنرێت. تورکیا لە گۆشەگیری ئیمراڵیدا تەنها پاسەوانێکە، هێزە هەژمونخوازە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان بەرپرسیاری سەرەکین. بێگومان بەڕێز ئۆجالان ڕامانگەرێکی زانستی کۆمەڵایەتییە، گۆشەگیریش بۆ ئاستەنگکردنی ئەوەیە."

'پێویستە کورد خاوەنداری زیاتر لە ڕێبەرەکەیان بکەن'

ئورس ماتسینگەر ئەوەی بیرهێنایەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٤٢ مانگە لە ژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە و وتی: " لە ڕاستیدا ئەو کاتەی زیندانی ئیمراڵی کرایەوە هەر ئەو کاتە گۆشەگیرییان دەستپێکرد. دورگەی ئیمراڵی بەرلەوەی بەڕێز ئۆجالان لە نایرۆبی بە پێشەنگایەتی هێزە نێونەتەوەییەکان ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە وەک میکانیزمێکی کۆنترۆڵ ئامادەکرا. جارناجارێکی تەنها بە شەڕمەزارکردنی گۆشەگیری ناڕازیبوون پیشان دەدرێت، بە بڕوای من پێویستە کورد زۆر زیاتر خاوەنداری لە ڕێبەرەکەیان بکەن. چونکە بەڕیز ئۆجالان تاکە شانسی کوردە. گەر ڕێگەم پێبدرێت دەمەوێت وەک پارێزەرێک سەردانی بکەم."

ئورس ماتسینگەر دەربارەی فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پراکتیزەکردنی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەم شێوە هەڵسەنگاندی بۆکرد.

"چەندێک لێی تێگەشتووم ئەوە نازانم، بەڵام بەڕێز ئۆجالان هەبوونی دەوڵەت بۆ کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسی وەک هەڕەشەیەک دەبینێت، دەوڵەت هەبێت یا نا، ئەو شتە بنەمایەیی کە دەستنیشانی دەکات سنوری کۆمەڵگەیەکی سیاسی و ئەخلاقییە. پێویستە باش لەم سنورانە تێبگەین. هیچ پەیوەندییەکی بە سیستەمێکی هاوشێوەی دەوڵەت-نەتەوە نیە. تێکۆشانی کۆمەڵایەتی مرۆڤ لە جەوهەری خۆیدا تیکۆشانێکی سۆسیالیزمییە. بۆیە کرۆکی سۆسیالیزم هێندەی مرۆڤایەتی دێریینە. بەڕێز ئۆجالان کۆمەڵایەتیبوونی سۆسیالیزمی تا کرۆکی بنەڕەتی لە ڕووی زانستییەوە شیکردووەتەوە و لێکۆڵیوەتەوە. بەڕێز ئۆجالان لە شوێنێکی نزیک گوندەکەی خۆیەوە دەستیپێکرد. بە بڕوای من ئەمەش تەنها ڕێکەوتێک نیە. ڕحا هەم ناوەندی شارستانییە و هەمیش ناوەندی کۆمەڵگەییبوونە. لەوێیوە ویستی بگات بە ریشەی خۆی.  بە باوەری من  بەڕێز ئۆجالان شتێکی نوێی ناوێت، هەوڵدەدات ئەو نەریتە کۆمەڵگەییە زیندوکاتەوە کە لەلایەن مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییەوە روخێنراوە.

سیستەمی نوێی جیهانی هەژاند

نەتەوەی دیموکراتیک دیالێکتیکیکی توند نیە، بڕیارێک نیە کە لەسەرەوە بسەپێنرێت. لە ڕووی هەرێمییەوە خۆی دەسپێرێت بە بەکارهێنانی سیاسی. ماوەیەک گفتوگۆ لەسەر کانتۆن و ئەیلات دەکرا. چی بەسەرداهاتووە ئەوە نازانم. هەندیک دۆست هەبوون کە نامەکانی  بەڕێز ئۆجالانیان وەردەگێڕا، من لەوێوە دەمخوێندنەوە. لە چیاکانی کوردستاندا مرۆڤانێک هەیە کە لە تونێلەکانی شەڕدا لە بەرخۆداندان . سیستەمی کاپیتاڵیست ئەم جێگەیە وەک بانکێکی ناوەندی بەکاردەهێنێت. هەروەها دەوڵەتانی کۆڵۆنیال ئەو جێگەیە وەک گۆڕەپانی دیبلۆماسی بەکاردەهێنێت. بینیمان پێش سەدەیەک لە لۆزاندا بە پەیماننامەیەک کورستان دابەشکرا. بۆیە بەڕێز ئۆجالان لەپێش هێزەکانی مۆدێرنێتە وەستاوەتەوە، سەرکەوتوو دەبێت یا نا ئەوەیان نازانم. بەڵام لە ڕووی زانستی کۆمەڵایەتییەوە چەندین کاری جدی کردووە. سیستەمی نوێی جیهانی هەژاند. هۆکاری گۆشەگیریش ئەمەیە.

بەڵێ لە ڕۆژئاوا هەرێمێکی دیموکراتیکی لەسەر سیستەمی کانتۆن بنیات نرا. ئەمەش ئاسان نەبوو. بەتایبەت شەڕی کۆبانێ. کورد گەلێکی شەڕکەرە. خەڵک لەجیاتی ئەوەی باس لە شەڕکردنی کورد بکەن، با بیر لەوە بکەنەوە کە بۆچی ئیسلامییە توندڕەوەکان ڕوویان لە ڕۆژائا کردووە. هەموو قەیرانێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆنفرانسی قاهیرەم بیردەخاتەوە دوای جەنگی جیهانی یەکەم. وەک دەزانن لەو کۆنفرانسەدا بڕیار درا کە پرسی کورد بە زیندووی بمێنێتەوە، بۆ بنیاتنانی سەرمایە بۆ دروستکردنی قەیرانی نوێ. ئەمە زۆر گرنگە. واتە ئەگەر خەڵک بڵێن داعش لەخۆوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بووە، ئەمە گەمژەیی دەبێت. بە تایبەت ئەگەر پێشتر گەیشتبێتە خاکی کورد، ئەوا ئەمە ئەوە دەردەخات کە مۆدێرنیتە چەندە بە بوونی کورد ناڕەحەت بووە. کۆمەڵکوژییەک وەک پۆگرۆم تاقی بکەرەوە. خەڵک بە زۆر دەربەدەر بوون. جولەکەکان پرۆسەی هاوشێوەی ئەم سوودە گۆڕانکارییەیان هەیە. ئایا دەبینین بەبێ کورد دەتوانن ئەو کارە بکەن؟ ئەمە پرسیارێکە، بەڵام تا ڕادەیەک ئومێدم هەیە، چونکە سەرکردەیەکی وەک بەڕێز ئۆجالانیان هەیە. تەنانەت ئەگەر لە ژێر گۆشەگیریدا بێت، یەک چاوپێکەوتنی دەتوانێت هەموو شتێک بگۆڕێت."

پێویستی بە هەوڵێکی جدی لۆبییەکردن هەیە

ئەمە پەیوەستە بە هونەری کوردان لە تاراوگە. ڕێژەی کوردان لە ئەوروپادا زیادیکردووە. هاوشێوەی کۆمەڵگەی یەهودی کە لە مێژوودا چۆن لە سەر ئەرز باڵاوبوونەوە، کوردانیش لە دوای قڕکارییەکانەوە لە جێگەی خۆی کۆچبەر بوو. پێویستە لە ئەوروپا هەوڵێکی جدی لۆبییە کردن هەبێت. لەسەر دیبلۆماسیەتی ئەوروپا کارت بڵاوبکاتەوە. گەر دیبلۆماسیەتی کوردان بەهێزبێت، بۆی هەیە قۆناغی دووەمی لۆزان هەڵوەشێنێتەوە."