بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلەتیکا؛ کۆنگرەی یەکێتی سەندیکاکانی سکۆتلەندا (STUC) کە ٥٥٠ هەزار ئەندامی هەیە و ٤٠ سەندیکا و ٢٠ ئەنجومەنی سەندیکایی، لە ئامادەکاریدایە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' بەیاننامەیەک بڵاوبکاتەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا لە نێوان ١-١٠ی تشترینی یەکەمدا لە گۆڕەپانەکان، پەرلەمان، شارەوانییەکاندا کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی، چالاکی کولتووری، کۆنفراس، پانێڵ، خۆپێشاندانی کولتووری و ئیکۆلۆژی، چالاکی سیاسی و چالاکیەکانی ژن ئەنجام دەدرێت. لە ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا...چەندین وڵاتی دیکەی ئەوروپادا ئامادەکارییەن بۆ کامپینەکە بەردەوامە.
لە نێوان ١-١٢ی تشرینی یەکەم چالاکی لە چەندین وڵاتدا ئەنجام دەدرێت
لە بەریتانیا کە کامپینەکەی تێدا بەردەوامە، لە نێوان ١-١٢ی تشرینی یەکەم چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدرێت. کۆنگرەی یەکێتی سەندیکاکانی سکۆتلەندا (STUC) بڕیارە لە ٢ی تشرینی یەکەمدا لە بینای سەندیکا کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدات. STUC لە بەیاننامەکەیدا نامایەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە کە ئاڕاستەی داڤید لاممی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای دەکات، لە نامەکەدا باس لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد و پرسەکانی کورد دەکرێت.
هەر لەو وڵاتەدا بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی کورد و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە زۆرینەی شارەکاندا چالاکی و رێپێوان ئەنجام دەدرێت.
'بۆ پرسە نێونەتەوەییەکانیش چارەسەرییە'
مایک ئارنۆت داوای لە تورکیا کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی کورد و ناوخۆی تورکیا لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کورددا دانوستاندن بکات و وتی: "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دانوستاندی نێوان گەلی کورد و لەگەڵ تورکیادا گرنگ و پێویستییە. بۆ هێنانەئارای پێشکەوتن لە دانوستاندندا، بە دڵنیاییەوە پێویستە ئازاد ببێت."
هەر لە قسەکانیدا مایک ئارنۆت ئاماژەی بەوەشکرد؛ فکر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان بەدەر لە چارەسەرکردنی پرسەکانی کورد، بۆ پرسە نێونەتەوەییەکانیش چارەسەرییە.