ناتۆ لەبارەی بەکارهێنانی سیستمی ئێس٤٠٠ هوشداری دایە دەوڵەتی تورک

ناتۆ لەبارەی بەکارهێنانی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی هوشداری دایە دەوڵەتی تورک و ڕایگەیاند کە مووشەکەکان بۆ فڕۆکەکانی ناتۆ مەترسیدارە.

وتەبێژی ناتۆ لە ئاژانسی Deutsche Presse Agentur (DPA) ڕایگەیاند، سیستمەکە بۆ فڕۆکەکانی ناتۆ مەترسیدارە و کاریگەری لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان ئەندامانی ناتۆ دروست دەکات.

هەروەها وتەبێژەکەی ناتۆ ئاماژەی بە نیگەرانی ناتۆشی کرد لەبارەی گوێنەدانی دەوڵەتی تورک لە بانگەوازیەکان  و داوای لە ئەنقەرە کرد کە لەگەڵ ئەندامانی تری ناتۆ بەدوای چارەسەریەکی جێگرەوەکەدا بگەڕێن.

ف.ق