نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئێران کرد: 'پۆلیسی ئیرشاد' هەڵبوەشێنێتەوە!

لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئێران کرد "پۆلیسی ئیرشاد" هەڵبوەشێنێتەوە.

لێژنەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت بەکردەوەکانی دژ بە ژنان و کچان لە ئێران دەربڕی و خوازیاری هەڵوەشانەوەی پۆلیسی گەشت ئیرشادە کە بە ناوی"پۆلیسی ئەخلاقی"دەناسرێت.

بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز، لێژنەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە بارودۆخی مافی مرۆڤی ئێرانەوە سەرقاڵە، پێشنیاری کردووە کە دەسەڵاتدارانی تاران دەستوورێکی یاسایی ئامادە و جێبەجێی بکات کە ژنان و کچان لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک بپارێزێت.

لەم چوارچێوەیەدا، ڕاپۆرتی کۆمیتەکە سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە:"دەوڵەت دەبێ یاسایەکی هەمەلایەنە بگونجێنێ کە بە ڕوونی توندوتیژی خێزانی، دەستدرێژی ڕەگەزی هاوسەری و تاوانەکانی کە بەناوی 'نامووس'ئەنجامدەدرێت بگرێتەوە".

لیژنەکە وتی:" پێویستە ئێران  ئەو یاسا و سیاسەتانە بگۆڕێت کەکەسانێ بە تاوانبار دەزانن کە داپۆشینی زۆرەملی بەڕێوە نابەن، و بۆیە پێویستە پۆلیسی ئەخلاق کۆبکەنەوە".